|
به‌یاننامه‌ی
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای ڕزگاری کوردستان به بۆنه‌ی له سێداره‌دانی ئیحسان
فه‌تاحییان
پاش له‌گه‌ڕدابوونی
شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی کۆڕ و کۆمه‌ل و ڕێکخراوه‌کان و داکۆکیکارانی
مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له
سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحییان ، سه‌رله به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه20ی خه‌زه‌ڵوه‌ری
2709(11ی نۆڤامبری2009) له‌زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه حوکمی له سێداره‌دانی
جێبه‌جێ کرا.
سه‌پاندن و
جێبه‌جێکردنی ئه‌و حوکمه له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمه‌وه بۆ دامرکاندنه‌وی ڕق
وقینی خۆیان به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد وخستنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ له‌نێودڵی چالاکانی
سیاسی ومه‌ده‌نی و پاشه‌کشه پێکردن له خواسته ڕه‌واکانیان وکپ کردنی ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و به‌ئامانجی چاوترسێنکردنی دانیشتوانی کوردستانه.
له‌سه‌ره‌تای
هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و په‌لاماردانی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رگری
خه‌باتگێڕان ڕوبه‌ڕو بووه و هه‌رده‌م کوردستان سه‌نگه‌ری ئازادیخوازان بووه .
دوابه‌دوای په‌ره‌گرتنی ناره‌زاییه‌تییه‌کانی دوای کوده‌تای هه‌ڵبژاردن، زیاتر
له‌جاران گوشاره‌کانیان خستووه‌ته سه‌رخه‌ڵکی کوردستان وته‌واو له‌ژێر چاوه‌دیری
ئه‌منییه‌تی دایه‌وئێستاکه‌ش کۆمه‌ڵێک له‌چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی حوکمی
له‌سێداره‌دانیان به سه‌ر دا سه‌پاوه‌وله‌ژێرمه‌ترسی جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که‌یان
دان.
ئه‌مڕۆ ئه‌رکه
له‌سه‌ر شانی هه‌موو خه‌باتگێڕان و جه‌ماوه‌ری کوردستان به یه‌کیه‌تی
وهاوهه‌ڵوێستی وبه‌رده‌وام بونمان له خه‌بات دنگمان بگه یێنینه هه‌موو
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ گوشار خستنه سه‌ر
کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوکمانه.
کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی سپای ڕزگاری کوردستان وێڕای مه‌حکوم کردنی ئه‌و کرده‌وه دژی
مرۆڤیه‌ی کۆماری ئیسلامی ، هاوخه‌می خۆی بۆبنه‌ماڵه سه‌ربه رزی ئیحسان فه‌تاحییان
و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌رده‌بڕێ .
سڵاو بۆ گیانی
پاکی شه‌هید ئیحسان و هه‌موو شه‌هیدانی کورد و کوردستان.
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای ڕزگاری
کوردستان
21ی خه‌زڵوه‌ری 2709
12نۆڤامبری2009
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com
E-mail:
spayrzgari@yahoo.com
Kurdistan Mobil:
07507825750
INT: + 964 750 7825750
|
هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه
پارێزراوه.
www.spayrzgari.com
|
|