به‌رنامه و ده‌ستووری نێوخۆیی سپای رزگاریی کوردستان
په‌سند کراوی کۆنفرانسی یه‌که‌م
(22-23
/8/2008)
به‌شی یه‌که‌م: به‌رنامه‌ی سپای رزگاریی کوردستان
1- پێشه‌کی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له نه‌ته‌وه هه‌ره دێرینه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاسته و له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه له نیشتمانی خۆی
کوردستان، نیشته‌جێیه.
کوردستان نیشتمانی کۆنی کورده و رووپێوه‌که‌ی پێنسه‌د هه‌زار
کیلۆمیتری چوارگۆشه‌یه. له‌سه‌ر سنووری سێ نه‌ته‌وه‌ی فارس و تورک
و عه‌ره‌ب هه‌ڵکه‌وتووه.
کوردستان به دوور له ویست و ئاره‌زووی نه‌ته‌وه‌ی کورد،
دووجار به بڕیاری ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌کانی جیهان دابه‌ش کراوه.
جاری یه‌که‌م له پاش شه‌ڕی چاڵدێران له 1514 که کوردستان
به‌کرده‌وه دابه‌ش کرابوو، له 1639 به پێی رێکه‌وتننامه‌ی
زه‌هاو له نێوان هه‌ردووک ئیپراتۆری عوسمانی و سه‌فه‌وی دا
به‌ره‌سمی دابه‌شکرا و هه‌ر به‌شێکی که‌وته بنده‌ستی یه‌کێک له‌و
ئیمپراتۆرانه.
جاری دووهه‌م کوردستان پاش شه‌ڕی جهانی یه‌که‌م، به‌پێی
په‌یماننامه‌ی لۆزان دابه‌شکرایه‌وه و به‌م شێوه‌یه کوردستان و
کورد له نێوان 4 ده‌وڵه‌تی ناوچه‌که‌دا له‌ت له‌ت کرا.
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م دابه‌شکرانیدا، خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ
رزگاریی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستی پێ‌کرد و نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و
رێگایه‌دا قوربانییه‌کی زۆری داوه.
خه‌باتی کورد بۆ رزگاریی له بنده‌ستی، نه‌ک به هێزی
ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان، به‌ڵکوو به پاڵپشتی و
هاوکاریی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کان تووشی
شکان و نسکۆ هاتووه. به‌ڵام بیر و هه‌سه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی کورد،
هه‌رگیز به‌و شکستانه له‌ناو نه‌چوون.
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌رده‌می کۆندا، به‌پێی ئاستی
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا و پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌و
سه‌رده‌مه، رێکخراوه و سه‌رکردایه‌تی کراوه. بۆیه له‌و
کاته‌دا، به‌ده‌ست که‌سه هه‌ڵکه‌وتوو و بژارده‌کانی کۆمه‌ڵگا
بووه.
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا، خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد، پێی نایه
قۆناغێکی دیکه‌وه و حیزبی سیاسیی له کوردستان سه‌ریهه‌ڵدا و
ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی حیزبی ئه‌رکی رێکخستن و رێبه‌رایه‌تی کردنی
ئه‌و خه‌باته‌ی به‌ده‌سته‌وه گرت.
خه‌باتی کورد له هه‌ردوو قۆناخ‌دا، به‌شێکی پڕ شانازیین له
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ رزگاربوون له بنده‌ستی و گه‌یشتن به
ئازادیی و به‌خته‌وه‌ریی.
له ئاکامی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌رده‌مه‌کانی کۆن و
نوێ‌دا، چه‌ندین سه‌رکه‌وتن هاتوونه‌ته دی که هه‌موویان نیشانه‌ی
که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆی کوردن، وه‌ک: دامه‌زراندنی
میرنشینه‌کان له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له سه‌ده‌ی 19 دا،
دامه‌زراندنی حکومه‌تی پاشایه‌تی له لایان شێخ مه‌حمودی
حه‌فیده‌وه له 1919، دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له 1946 و
دامه‌زراندنی پارلمان و حکومه‌تی باشووری کوردستان له 1992 دا.
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ، سه‌رده‌می رووخانی رێژیمه دیکتاتۆری و
داگیرکه‌ره‌کان و ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی بنده‌ست و
یه‌کگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه دابه‌شکراوه‌کانه.
نه‌ته‌وه‌ی دابه‌شکراو و داگیرکراوی کورد، مافی خۆیه‌تی، کۆت و
به‌ند له خۆی داماڵێ و له‌بنده‌ستی داگیرکه‌ران رزگاری بێ و
چاره‌نووسی سیاسیی خۆی دیاریی بکات و به ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه
بگات و له ئاشتی و ئاسووده‌یدا بژی.
سپای رزگاریی کوردستان، وه‌ک هێزێکی رزگاریخوازی کوردستان، بۆ
راماڵینی هێزی داگیرکه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێکهێنانی
باروودۆخێک که گه‌لی کورد بتوانێ له مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی
خۆی ئازادانه که‌ڵک وه‌ربگرێ خه‌بات ئه‌کات.
2- ئامانجه گشتییه‌کان
2/1- سپای رزگاریی کوردستان وه‌ک هێزێکی رزگاریخوازی دیمۆکراتی
له‌پێناو به‌ده‌سهێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی
کورد و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات ئه‌کات.
2/2- سپای رزگاریی کوردستان، له هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوخۆیی و
نێونه‌ته‌وه‌ییدا و به له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگی هێزه‌کان و فره
نه‌ته‌وه‌یی ئێران، بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی کۆنفیدڕاڵی له
ئێران‌دا تێ ئه‌کۆشێ.
2/3- سپای رزگاریی کوردستان کورد به یه‌ک نه‌ته‌وه و کوردستان
به‌یه‌ک وڵات ئه‌زانێ. به‌ڵام دابه‌شکرانی کوردستان، خه‌بات له
هه‌ر پارچه‌یه‌کی کردۆ‌ته ئه‌رکی گه‌لی کورد و تێکۆشه‌رانی ئه‌و
پارچه‌یه. سپای رزگاریی کوردستان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان له
هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان پشتیوانی ئه‌کات و هه‌ر ده‌سکه‌وتێکی
کورد له‌و پارچانه به ده‌سکه‌وتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد
ئه‌زانێت.
2/4- هاوکاریی و رێکه‌وتنی گه‌لی کورد و گه‌لانی بنده‌ستی ئێران بۆ
ره‌تکردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسیی ئێستای ئێران و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی کۆنفیدراتیو، مه‌رجێکی سه‌رکه‌ییه. سپای رزگاریی
کوردستان له مافه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وانه پشتیوانی ئه‌کات و بۆ
به‌هێزکردنی هاوپێوه‌ندیی نێوان کورد و ئه‌وان تێئه‌کۆشێ.
2/5: رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌موو خاکی ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان
ئه‌گرێته‌وه که به‌پێی دابه‌شکرانی ئیداریی ئێستای ئێران له
پارێزگاکانی لوڕستان، ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازه‌ربایجانی
رۆژاوا، پێکهاتووه. مافی هه‌موو که‌مه نه‌ته‌وه‌کان و
که‌مایه‌تیه ئایینی و مه‌زهه‌بیه‌کان که له‌سه‌ر خاکی کوردستان
ئه‌ژین، دابین ئه‌کرێت. که‌وشه‌ن و چوارچێوه‌ی جۆغرافیای کوردستان
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی فاکته‌ر و هۆیه‌کانی مێژوویی و جوغرافی و
کولتووری و ویست و ئیراده‌ی دانیشتوان دیاری ئه‌کرێت.
3-
به‌رقه‌راریی دیمۆکراسی له کوردستانی ئازاد دا له رێگای ئه‌م
میکانیزم و سیسته‌مانه‌وه:
3/1- هه‌ڵبژاردنی ئازاد و نهێنی و دادپه‌روه‌رانه
3/2- دابینکردنی ئازادیی راده‌ربڕین، پێکهێنانی حیزب و رێکخراو و
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی وپیشه‌یی،ئازادیی سه‌فه‌ر و نیشه‌جێ بوون
3/3- دابینکردن و پاراستنی مافی که‌مایه‌تییه‌کان
3/4- رێگه‌دان به چاپه‌مه‌نی ئازاد و ئازادیی چاپه‌مه‌نی
3/5- جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له یه‌کتر
3/6- سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای دادوه‌ریی
3/7- دانانی قانونی بنه‌ڕه‌تی نووسراو
3/8- سه‌روه‌ریی قانوون
3/9- دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان
3/10- دامه‌زراندنی پارلمان
3/11- پلورالیزمی سیاسیی و ده‌ستاوده‌سکردنی ده‌سه‌ڵات
3/12- یه‌کسانی ژن و پیاو به‌رامبه‌ر قانون و له ماف و ئه‌رکدا
3/13- یه‌کسانی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر قانوون
3/14- ئازادیی هه‌موو دین و مه‌زهه‌به‌کان و رێزدانان بۆیان و
هاوکاریی په‌یره‌وانیان له به‌جێهێنانی ئه‌رکه دینی و
مه‌زه‌هه‌بیه‌کانیان. له عه‌ینی کاتا جیا کردنه‌وه‌ی دین و
ده‌وڵه‌ت له یه‌کتر.
4-
گه‌شه‌پێدانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی
4/1:
گه‌شه پێدانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان له رێگای دارشتنی
بناخه‌ی ئابووری و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی و بازرگانی و تووریزم و
میکا‌نیزه کردنی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری
4/2- دروستکردنی بازاری ئازادی چاودێری کراو له‌لایان
ده‌وڵه‌ته‌وه
4/3- له روانگه‌ی سپای رزگاریی کوردستانه‌وه، پێداویسته‌کانی
هاووڵاتیانی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی کۆمه‌ڵ و به‌ر
قه‌راری دادپه‌روه‌ریی ده‌بێ بنه‌مای پرۆگرامی ئابووری وڵات بێت
4/4- دابه‌شکردنی سامان و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌ی
دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان
4/5- بنه‌بڕ کردنی هه‌ژاری و بێ‌کاری و دابینکردنی داخوازه
ره‌واکانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و کارمه‌ندانی حکومه‌ت
4/6- دابینکردنی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان، چاودێری له‌شساخی ،
پێراگه‌یشتن به که‌مئه‌ندام و پیر و ]په‌ککه‌وته، مافی
خانه‌نشینی، مووچه‌ی بێ‌کاری و دابینکردنی مافه‌کانی منداڵان
به‌پێی ستاندارده‌کانی سه‌رده‌م
4/7- بایه‌خدان به په‌روه‌ر‌ده و بارهێنانی لاوان و دابینکردنی
پێداویستییه‌کانیان
4/8- ره‌چاو کردنی پرۆگرامی زانستی بۆ ریشه کێش کردنی به‌ڵای
ماده‌هۆشبه‌ره‌کان که به پیلانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له دژی
خه‌ڵکی کوردستان به کار هاتووه.
5- په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگ و کولتوری کوردستانی
5/1-
دابینکردنی خوێندنی خۆڕایی بۆ هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ، له هه‌موو
پله‌کانی خوێندن و ئیجباری کردنی تا ته‌مه‌نی 15 ساڵی
5/2- زمانی ره‌سمی له کوردستانی رزگارکراودا، کوردی ئه‌بێت
5/3- په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی به‌هۆی بایه‌خدان به
شانۆ، سینه‌ما، موسیقی و وه‌رزش و هونه‌ره‌کانیتره‌وه
5/4- به‌یه‌خدان به ژیان و گوزه‌رانی روناکبیران، نووسه‌ران و
مامۆستایان
5/5- کردنه‌وه‌ی قوتابخانه، زانکۆ و فێرگه‌باڵاکان و ناوه‌نده
وه‌رزشییه‌کان به‌پێی پێویستی دانیشتوانی کوردستان
5/6- پاراستنی شوێنه‌واره کۆنه‌کانی کوردستان
6-
پاراستنی ژینگه
6/1-
تێکۆشان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی ژینگه پارێزی
6/2- له به‌رچاوگرتنی پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان له هه‌ر
پرۆژه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێناندا
6/3- پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان و لێڕه‌وار و دارستان و
سه‌رچاوه‌کانی ئاو و باقی سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و
په‌ره‌پێدانیان
7-
ئاڵا و سرودی نیشتمانی
7/1-
کۆماری کوردستان، وه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی تر خاوه‌نی ئاڵا و سرودی
خۆی ئه‌بێت
7/2- ئاڵای کۆماری کوردستان، هه‌مان ئاڵا ئه‌بێ که له‌کۆماری
کوردستانا ساڵی 1946 به ڕێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د،
هه‌ڵکرا و بووه ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کورد له هه‌موو پارچه‌کانیا
7/3- سرودی نیشتمانی کوردستان، سرودی ئه‌ی ره‌قیبه که له هه‌موو
پارچه‌کانی کوردستان جێگیر بووه.
7/4- گۆڕینی ئاڵای کوردستان و سرودی نیشتمانیی ئه‌بێ به بریاری
سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورد بێت و راپرسی له‌سه‌ر بکرێ
8-
پێشمه‌رگه
8/1-
پێشمه‌رگه به‌رپرسی پاراستنی سنوره‌کان و دابینکردنی هێمنی و
ئاسایشی کوردستانه
8/2- سپای رزگاریی کوردستان، لایه‌نگری له یه‌کخستنی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌کات له هه‌ر دو قۆناخی خه‌بات
و سه‌رکه‌وتن دا.
8/3- کۆماری کوردستان ئه‌بێت رێزی تایبه‌ت له پێشمه‌رگه
دێرینه‌کانی خه‌باتی رزگاریی کوردستان بگرێ و ژیان و گوزه‌رانی
شایسته بۆ خۆیان و خێزانه‌کانیان دابین بکات.
9-
شه‌هیدان
9/1-
شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریی کوردستان، چ له شاخ و چ له شار،
به‌بێ جیاوازی دانانی حیزبی، ئه‌بێ رێزیان لێ بگیرێ و ناو و یادیان
زیندوو رابگیرێ و به وه‌چه‌ی نوێی کوردستان بناسرێن.
9/2- له کۆماری کوردستان یاسای تایبه‌ت به شه‌هیدان ئه‌بێ و
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان به‌پێی یاسا مووچه و ئیمتیازاتی تایبه‌تیان
ئه‌بێ.
10- سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
10/1- سپای رزگاریی کوردستان له سه‌ر دامه‌زراندنی پێوه‌ندیی کورد
له گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی
نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا پێ دائه‌گرێت .
10/2- له خه‌باتی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه بنده‌ست و
بێده‌وڵه‌ته‌کانی دنیا بۆ دیاریی کردنی چاره‌نوسی ئازادانه‌یان
پشتیوانی ئه‌کات
10/3- لایه‌نگری له پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌کان و جیهانێکی دوور له شه‌ڕ و توندوتیژی ئه‌کات.
10/4- بۆ بنه‌بڕکردنی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی و سزادانی ئه‌و
ده‌وڵه‌ت و گروپانه‌ی ئاشتی جهانی ئه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه،
پشتیوانی له ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هێزه
دیمۆکراتیه‌کان ئه‌کات.
10/5- پشتیوانی له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان له پارچه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان ئه‌کات و له کۆماری کوردستانا له سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته و
داڵده‌دانی تێکۆشه‌رانی کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌کی نیشمان و دانی مافی
په‌نابه‌ریی پێ دائه‌گرێت.
10/6- له سه‌ر ئه‌وه پێدائه‌گرێت که پێوه‌ندیه‌کانی کۆماری
کوردستان له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه له سه‌ر بناخه‌ی پاراستنی
سه‌روه‌ریی نیشتمانی بێت.
********
به‌شی دووهه‌م: ده‌ستووری نێوخۆیی سپای رزگاریی کوردستان
1- ناو و نیشان
1/1- ناو، سپای رزگاریی کوردستان
1/2-
سپای رزگاریی کوردستان هێزێکی رزگاریخوازی دیمۆکراتییه که له
رێگای رزگاریی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و
به‌رقه‌راری دیمۆکراسی و دابینکردنی مافه‌کانی مرۆڤ خه‌بات ئه‌کات.
1/3-
ئاڕم و نیشانی سپای رزگاریی کوردستان بریتییه له هه‌ڵۆیه‌ک که
باڵه‌کانی کردۆه‌ته‌وه و له‌سه‌ر سینگی ئاڵای کوردستانه، چنگی
چه‌پی خه‌نجه‌رێک و هی راستی گوڵێکی زه‌یتوونیی تێدایه و به‌لای
راستدا ده‌ڕوانێ و شاخێکی له پشته‌وه‌یه. ئه‌م ئاڕمه ته‌عبیر
له ئازایه‌تی و جه‌نگاوه‌ری بۆ پاراستنی کوردستان و له عه‌ینی
کاتا ئاشتیخوازی ئه‌کات.
2- ئه‌ندامه‌تی
2/1- هه‌موو هاووڵاتییه‌کی کوردستان ئه‌توانێ به‌م مه‌رجانه‌ی
خواره‌وه ببێته ئه‌ندامی سپای رزگاریی کوردستان:
- ته‌مه‌نی له 16 ساڵ که‌متر نه‌بێت
- که‌سێکی به ڕه‌وشت و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر بێت
- به‌رنامه و ده‌ستووری سپای رزگاریی کوردستانی قبووڵ بێت
2/2- ئه‌ندامی سپای رزگاریی کوردستان به‌مجۆره وه‌رئه‌گیرێ:
- دوو ئه‌ندامی رزگاریی بیناسێنن
- لانی که‌م 6 مانگ تاقی کردنه‌وه بدات
- به نووسراوه‌یه‌ک داوای ئه‌ندامه‌تی بکات
3- ئه‌رکی ئه‌ندام
3/1- له‌پێناو ئامانج و سیاسه‌ته‌کانی رزگاریی دا هه‌وڵ بدات
3/2- نهێنییه‌کان و ماڵ و دارایی و که‌لوپه‌لی رزگاریی بپارێزێت
3/3- گوێڕایه‌ڵی بڕیاراتی سه‌رکردایه‌تی رزگاریی بێت
3/4- له یه‌کێک له به‌ش یان ئۆرگانه‌کانی رزگاریی دا هه‌ڵسووڕانی
هه‌بێت
3/5- هه‌وڵی فێربوون و بردنه‌سه‌رێی زانیاری و هۆشیاری سیاسیی و
نه‌ته‌وه‌یی خۆی بدات
3/6- ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌تی خۆی به پێی داهاتی بدات
4- مافه‌کانی ئه‌ندام
4/1- مافی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێرانی له ناو ریزه‌کانی رزگاریی دا
هه‌یه
4/2- مافی ره‌خنه و پێشنیاری سیاسیی و رێکخراوه‌یی هه‌یه
4/3- مافی شکا‌ت و سکاڵای لای ئۆرگانه باڵاکان له هه‌موو که‌س
هه‌یه
4/4- مافی دیفاع له‌خۆکردنی له به‌رامبه‌ر ره‌خنه و تۆمه‌ت و
بوختان هه‌یه
5- سزادانی ئه‌ندام
5/1- ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌رکی خۆی ئه‌نجام نه‌دات، یان تووشی هه‌ڵه
و تاوانێک بێت که پێویست به سزادان بکات، به‌پێی که‌م کاریی یان
هه‌ڵه و تاوانه‌که‌ی به‌جۆرێک له‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه سزا
ئه‌درێت:
-سه‌رکۆنه به زار
- سه‌رکۆنه‌ی نووسراو
- لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی
- هه‌ڵپه‌ساردن
- ده‌رکردن
5/2- سزای ئه‌ندام له لایان رێکخراوی ئه‌و ئه‌ندامه‌وه ئه‌درێت
5/3- هه‌ر ئه‌ندامێکی سزادراو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئۆرگانی
بانتر داوای پێداچوونه‌وه و هه‌ڵگرتن یان سووک کردنی سزاکه‌ی بکات
5/4- هه‌ر ئه‌ندامێکی ده‌رکراو بۆی هه‌یه، سه‌باره‌ت به
ده‌رکردنی، سکاڵای خۆی بنێرێت بۆ کۆنفرانسی گشتی
6- قه‌واره‌ی رێکخراوه‌یی سپای رزگاریی کوردستان
6/1- قه‌واره‌ی رێکخراوه‌یی سپای رزگاریی کوردستان له خواره‌وه
بۆ سه‌ره‌وه به‌مجۆره‌یه: ئه‌ندام، شانه، رێکخراو، کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی، کۆنفرانسی گشتی
6/2- هه‌ر شانه‌یه‌ک نابێ له 3 که‌س که‌متر بێت
6/3- رێکخراوه‌کانی رزگاریی، له لایان کۆمیته‌کانی ئاوایی،
گه‌ڕه‌ک، شار، هه‌رێم، شارستان و ناوه‌نده‌وه به‌ڕێوه‌ئه‌برێن
6/4- ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی هه‌ر رێکخراوێک له لایان ئه‌ندامانی
سه‌ر به‌و رێکخراوه هه‌ڵه‌بژێردرێن. به‌رپرسی هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک
له لایان ئۆرگانی بانتره‌وه دیاری ئه‌کرێت.
6/5- باڵاترین ئۆرگانی هه‌ر رێکخراوێک، کۆنفرانسی تایبه‌تی ئه‌و
رێکخراوه‌یه که 4 ساڵ جارێ له ئه‌ندامانی ئه‌و رێکخراوه پێکدێ
7- کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی
7/1- کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی له کۆنفرانسی سپای رزگاریی کوردستان
دا هه‌ڵه‌بژێردرێ. ژماره‌ی ئه‌ندامانی به‌پێی پیویستییه‌کانی
قۆناخه‌که دیاری ئه‌کرێت
7/2- کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی له نێوان دوو کۆنفرانسی گشتیدا،
ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی گشتی سپای رزگاریی کوردستانی له ئه‌ستۆیه
7/3- کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی، ئۆرگان و ده‌زگا ناوه‌ندییه‌کانی
سپای رزگاریی دائه‌مه‌زرێنێ.
7/4- ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی بڕیارات و راسپارده‌کانی کۆنفرانسی گشتی
له‌سه‌ر کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تیه
7/5- لانی که‌م وه‌رزێ جارێ به به‌شداریی ئه‌ندامانی جێگر و
راوێژکار کۆئه‌بێته‌وه
7/6- له کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تیدا، بڕیارات به‌ده‌نگی زۆربه (
نیوه+1) په‌سند ئه‌کرێن. له حاڵه‌تێکدا ده‌نگه‌کان یه‌کسان
بوون، هه‌ر لایه‌ک ده‌نگی سکرتێری له‌گه‌ڵ بێت، په‌سه‌ند ئه‌کرێت.
7/7- کۆنفرانسی گشتی رزگاریی رێک ئه‌خات وپێکی ئه‌هێنێ
8- کۆنفرانسی گشتی
8-1- کۆنفرانسی گشتی رزگاریی، باڵاترین ئۆرگانی بڕیار دانیه‌تی
8-2- کۆنفرانسی گشتی هه‌ر 4 ساڵ جارێک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی و جێگر و راوێژکاره‌کانیان و نوێنه‌رانی کۆمیته‌کانی
رێکخستن و ئۆرگانه ناوه‌ندییه‌کان و نوێنه‌رانی ئه‌ندامان پێکدێت
8-3- ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتی کۆنفرانسی گشتی بریتییه له:
- بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی
- به‌رنامه و ده‌ستووری نێوخۆیی رزگاریی تاوتوێ ئه‌کات و بڕیاری
ده‌سکاری و گۆڕانکاریی له‌سه‌ر ئه‌دات
- له‌و ره‌خنه و پیشنار و سکاڵا و شکا‌تانه ئه‌کۆڵێته‌وه که
له لایان ئه‌ندامانه‌وه پێی گه‌یشتوون
- سکرتێر و کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵه‌بژێرێت
9- کۆنفرانسی گشتی نا ئاسایی
9/1- کۆنفرانسی گشتی نائاسایی رزگاریی له کاتێکا ئه‌به‌سترێت که
بابه‌تێکی نائاسایی و تایبه‌تی بۆ رزگاریی بێته‌پێشه‌وه که
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی گه‌ره‌کی نه‌بێ خۆی به ته‌نیا بڕیاری
له‌سه‌ر بدا
9/2- کۆنفرانسی نائاسایی له‌سه‌ر داوای سکرتێر یان دوو له سێی
ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی یان یه‌ک له سێی گشت
ئه‌ندامانی رزگاریی ئه‌به‌سترێت
9/3- کۆنفرانسی نائاسایی ته‌نیا به‌و بابه‌ته رائه‌گات که
کۆنفرانسی بۆ به‌ستراوه نه‌ک پێڕاگه‌یشتن به شتی تر
10- سکرتێری سپای رزگاریی کوردستان
10/1- سکرتێری سپای رزگاریی کوردستان، نوێنه‌رایه‌تی رزگاریی
ئه‌کات له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا
10/2- سکرتێری سپای رزگاریی کوردستان، چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی
هه‌موو کاروباره‌کانی رزگاریی
ئه‌کات
و له کاروباری هه‌موو ئۆرگان و به‌رپرسێک ئه‌پرسێته‌وه
10/3- کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رکردایه‌تی رێک ئه‌خات
10/4- سکرتێری رزگاریی ئه‌توانێ له‌کاتی سه‌فه‌ر، نه‌خۆشی یان هه‌ر
حاڵه‌تێک که پێویست بکات، که‌سێک بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی
به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانییه‌وه له جێی خۆی دیاریی بکات.
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com