راگه‌یاندراوی رۆژنامه‌نووسی
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاری کوردستان پێشوازی خۆی له
به‌یاننامه‌ی وه‌ک یه‌کی 5 حیزبه‌که‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
سه‌باره‌ت به 30هه‌مین ساڵی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژی گه‌لی
کورد راده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌و به‌یاننامه‌یه وه‌ک به‌یاننامه‌ی خۆی
ده‌رده‌کات.
هه‌ر له‌و کاته‌شدا، خۆشحاڵی خۆی له‌و بڕیاره هاوبه‌شه‌ی ئه‌و
حیزب و رێکخراوانه ده‌رده‌بڕێ و ئاواته‌خوازه ئه‌م ره‌وته‌ی
ده‌ستی پێکردووه بگاته جێگای شایسته‌ی خۆی و ئاشته‌وایی و
هاوکاری له نێوان هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانی
لێبکه‌وێته‌وه.
سپای رزگاریی کوردستان
ناوه‌ندی راگه‌یاندن
27ی گه‌لاوێژی 1388
18/8/2009
بانگه‌واز...
با رۆژی 28 گه‌لاوێژ وه‌ك رۆژی خۆڕاگری،
به‌رگری و یه‌كیه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان ، رێزی لێ بگیری
30
ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژی 28 گه‌لاوێژدا، رێژیمی تازه به
ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی
ئێران، به فتوای خومه‌ینی، هێرشێكی نیزامیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
كرده سه‌ر
كوردستان و شه‌ڕێكی ناڕه‌وای به دژی خه‌ڵكی مافخوازی
كوردستان، راگه‌یاند.
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر كوردستان، هێرش بۆ سه‌ر
ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕینی 57، به تایبه‌تی هێرش بۆ سه‌ر
چاپه‌مه‌نییه‌كان له تاران و به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی، ده‌ست
پێكرد. گه‌لی كورد كه له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری رێژیمی
تازه‌وه خوازیاری چاره‌سه‌ری سیاسی و هێمنانه بوو، هه‌موو
هه‌وڵی خۆی خستبووه گه‌ڕ تا له رێگای دیالۆگ و خه‌باتی
مه‌ده‌نی و سیاسییه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی بكا، به
راگه‌یاندنی ئه‌م فتوایه، كه‌وته سه‌ر دوو رێیانێكی سه‌خت و
بڕیارێكی مێژویی: ته‌سلیم بوون یان خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر
شه‌ڕێكی داسه‌پاو و نه‌خوازراو و نابه‌رابه‌ردا؟
خه‌ڵكی كورد و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ناته‌یاری و نائاماده‌ییه‌كه‌وه، یه‌كده‌نگ و یه‌كپارچه،
بڕیاری داكۆكی له مافی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌قی ئینسانیی خۆیان
هه‌ڵبژارد. به‌مجۆره و به‌م بڕیاره، ویست و ئیراده‌ی مێژوویی
خه‌ڵكی كوردستان بۆ رزگاری، حه‌ماسه‌یه‌كی ئه‌وتۆی خوڵقاند و
یه‌كیتییه‌كی سه‌رانسه‌ریی ئه‌وتۆی هێنایه سه‌ر شانۆی سیاسیی
كوردستان كه سی ساڵ سه‌ركوت، قه‌ڵاچۆكردن، كوشتوبڕ و تاڵان و
بڕۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه ئیراده‌ی
ئه‌م گه‌له تێك بشكێنێ، به‌ڵكوو شانازی، غورور و سه‌ربه‌رزیی
به‌و گه‌له به‌خشیوه و رۆژی 28 گه‌لاوێژی كردۆته رۆژێكی
نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی له خۆڕاگری و به‌رگریدا.
ئێستا دوای سێ ده‌یه په‌لامار و هێرشی نیزامی، ئێعدامی
به‌كۆمه‌ڵی تێكۆشه‌ران و لاوانی ئه‌م گه‌له، قه‌تڵی عام و
كاولكردنی دێهاتی كوردستان، كردنی شه‌قام و كۆڵانی شاره‌كان
به پادگانی هێزی داگیركه‌ر و تۆپباران و بۆمبارانی شوێنی ژیان
و مووچه و مه‌زرای خه‌ڵك، كوشتار و تیرۆری چالاكوانان و
رێبه‌رانی سیاسی، درێژكردنی ده‌ستی تاوان و شه‌ڕ و جینایه‌ت بۆ
هه‌موو شار و لادێ و ته‌نانه‌ت بۆ ماڵانی خه‌ڵكی كوردستان،
بووه به سیاسه‌تی به‌رده‌وامی ئه‌م رێژیمه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ
گه‌لی كورد پشت ئه‌ستوور به ئه‌زموونی 30 ساڵ خه‌بات و
به‌ره‌نگاری، وشیارتر له رابردوو، خه‌باته‌كه‌ی به شێوازی
جۆراوجۆر له پانتایی كوردستاندا په‌ره پێداوه و هاوسۆزیی
زیاتری گه‌لانی ئێران و جیهانی بۆلای خۆی، راكێشاوه. كۆماری
ئیسلامی‌یش دژایه‌تیی زۆرتری خه‌ڵكی ئێران و ته‌ریك كه‌وته‌یی
بێوێنه‌ی جیهانی و ئالۆزی و ناكۆكیی ناوخۆیی بووه‌ته
نه‌سیبی.
پاش تێپه‌ر بوونی سی ساڵ به سه‌ر ئه‌م رۆژه مێژووییه‌دا، جێگه‌ی
خۆیه‌تی كه هه‌موو تێكۆشه‌رانی كوردستان، هه‌م بۆ ئاشناكردنی
نه‌سله نویێیه‌كان به‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ئه‌وكات و
هه‌م بۆ په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی له
نێو ریزه‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌بات و به‌رخۆدانی
كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دا، ئه‌م رۆژه وه‌ك خۆڕاگری،
به‌رگری و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان، بناسێنن. پێویسته وێڕای رێزگرتن له شه‌هیدانی
كوردستان و رۆڵی پێشڕه‌وانه‌یان له‌خه‌بات به دژی رێژیمی
دیكتاتۆر و كۆنه‌په‌رستی ئێران دا، هاوخه‌باتیی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی
سه‌رانسه‌ری له هه‌لومه‌رجی ئێستا دا كه خه‌ڵكی راپه‌ڕیو له
سته‌م و دیكتاتۆری و بێ مافی هاتوونه سه‌رشه‌قامه‌كان و به
شێوه‌یه‌كی دڕندانه سه‌ركوت ده‌كرێن، پێشان بده‌نه‌وه. خه‌باتی
مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد له ساڵوه‌گه‌ڕی 28ی گه‌لاوێژدا پێویسته
به هێز و وزه‌یه‌كی تازه‌وه به‌ره‌وڕووی دیكتاتۆریی كۆماری
ئیسلامی بێته‌وه و له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی به زیانی رێژیمی
ده‌سه‌ڵاتدار و به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی
پێكهاتووه، بۆ ناساندن و چه‌سپاندنی زیاتری ویست و
داخوازه‌كانی گه‌لی كورد له ئاستی ئێران و جیهاندا كه‌ڵك
وه‌ربگرێ.
له سیهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی 28 گه‌لاوێژ و شه‌ڕی داسه‌پاو و
به‌رگریی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی كوردستاندا :
بۆ رێزگرتن له شه‌هیدان و قوربانیانی 30 ساڵ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو، بۆ ده‌ربڕینی
بێزاری له شه‌ڕی داسه‌پاو و كرده‌وه‌ی دژه مرۆڤانه‌ی كۆماری
ئیسلامی، بۆ پێداگری له‌سه‌ر ویستی ئازادی، دێمۆكراسی و مافی
مرۆڤ بۆ هه‌موو هاونیشتمانان، بۆ رێزگرتن له یه‌كێتی و خۆڕاگریی
خه‌ڵكی كوردستان و بۆ ده‌ربرینی هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی
هه‌موو خه‌ڵكی ئێران و پشتیوانی له داخوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
دێمۆكراسیخوازی و دژه دیكتاتۆریی ئێستا، راده‌گه‌یه‌نین و داوا
ده‌كه‌ین كه:
ـ رۆژی 28 گه‌لاوێژ بكرێته رۆژی خۆراگری، به‌رگری و
هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان.
ـ له‌و رۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵكی شار و دێهاتی كوردستان و كوردانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رێز له 3 ده‌یه خه‌بات و خۆراگریی گه‌لی
كورد دژی كۆماری ئیسلامی بگرن و ئیعتیراز و بێزاریی خۆیان له‌م
رێژیمه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانن ده‌رببرن.
له حیزب و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان و كه‌سایه‌تییه
خه‌باتگێڕه‌كانی ئێرانیش داوا ده‌كه‌ین بۆ رێزگرتن له 30 ساڵ
خه‌بات و خوڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و قوربانیدانی ئه‌م گه‌له
له پێناوی ئازادی و دێموكراسی و مافه ره‌واكانی خۆیان و
هاونیشتمانانیاندا، دا پشتیوانی له‌م بانگه‌وازه بكه‌ن.
بژی ئازادی و دێمۆكراسی، مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی
ئێران
سه‌ركه‌وتووبێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و
هاوپێوه‌ندی و هاوخه‌باتیی گه‌لی‌كورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی
ئێران
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاری کوردستان
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com
E-mail:
spayrzgari@yahoo.com
Kurdistan Mobil: 07507825750
INT: + 964 750 7825750