به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی
، به‌بۆنه‌ی سیهه‌مین سالڕۆژی دامه‌زرانی سپای رزگاری
کوردستان
هاونیشتمانیه به‌ڕێزه‌کان
خه‌ڵکی خه‌باتگێری کوردستان
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
ئه‌ندامان، لایه‌نگران، دۆستان ، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سپای
رزگاری کوردستان
له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک دا رۆژانێك هه‌ن که ئه‌و رۆژانه
نوخته گۆڕانێكن له ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا و ده‌بنه ده‌سپێکی
ڕێگا و رێبازێک بۆ تێکۆشان له پێناو دابینکردنی مافه‌کانی ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه. بۆیه ئه‌و رۆژانه وه‌ك رۆژانێکی گرینگ و تایبه‌ت
تۆمار ده‌کرێن، له بیر ناکرێن و به زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ 15ی ره‌زبه‌ری2709 کوردی، رێکه‌وتی7ی ئوکتۆبری 2009 زایینی،
30 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرانی سپای رزگاری کوردستان دا تێپه‌ر ده‌بێ.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزباییه‌کی گه‌رم پێشکه‌شی به‌رێز سکرتێری
گشتی وخۆمان و ئێوه‌ی ئازیز ئه‌که‌ین.
پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و هاتنه سه‌ر کاری
کۆماری ئیسلامی، گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جارێکی‌تر
ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵکه‌وت که ده‌ورێکی تازه‌ی خه‌بات به‌شێوه‌ی
هێمنانه بۆ گه‌یشتن به مافه‌ره‌واکانی ده‌ست پێ‌بکات.
به‌ڵام ریژیمی ئاخوندی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاریه‌وه
قایل نه‌بوو دان به سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی کورد دابنێت و به
فتوای جیهادی خومه‌ینی هێرشێکی نیزامی هه‌مه‌لایانه کرایه سه‌ر
کوردستان و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌دڕه‌ندانه‌ترین شێوه
که‌وتنه گیانی رۆڵه‌کانی کورد و به‌گرتن و ئازاردان و ئیعدامی به
کۆمه‌ڵی لاوان و کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل، شه‌رێکی نه‌خوازرا و نا
به‌رابه‌ری به‌سه‌ر گه‌لی کورد دا سه‌پاند.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، بۆ ڕۆڵه‌ی کورد ده‌ست دانه چه‌ك و
به‌ره‌نگار بوونه‌وه و دیفاع له گیان و سامان و خاک و ناسنامه‌ی
کورد و کوردستان، ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بوو.
ئا له‌و هه‌لومه‌رجه ناسک و هه‌ستیاره‌دا بوو که‌سپای رزگاری
کوردستان وه‌ك پێویستییه‌کی سه‌رده‌م بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی
دوژمن و داکۆکی کردن له مافه‌کانی کورد هاته دامه‌زراندن. رزگاری
له ماوه‌یه‌کی که‌م دا توانی ببێته مه‌کۆی به‌رخۆدان و پۆل پۆل
نیشتیمانپه‌روه‌ران له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه و ببێته خاوه‌ن
چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی فیداکار و ده‌یان هه‌زار جه‌ماوه‌ری
تینوی ئازادیی و سه‌ربه‌ستیی. فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌کانی رزگاری
به ئیمانی پۆلایین و هه‌ستی پته‌وی نیشتمانپه‌روه‌ری و دروشمی یان
کوردستان یان نه‌مان ببوونه چقڵی چاوی داگیرکه‌ران و خه‌ویان له
چاویان زڕاند بوو.
له ماوه‌ی 9 ساڵ خه‌باتی سپای رزگاری کوردستان و شه‌ڕ و
به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا،هێزی
پێشمه‌رگه‌ی رزگاری گه‌لێک زه‌بری قورسی له په‌لامارده‌رانی
کوردستان وه‌شاند. له گه‌ڕیانی ئه‌و خه‌باته پڕ سه‌روه‌رییه‌شدا
زیاتر له 700 که‌س له فه‌رمانده و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی
له مه‌یدانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داگیرکه‌راندا شه‌هید کران.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له رزگارییه‌کان له زیندانه‌کانی دوژمن‌دا
به ده‌ستی پیاوکوژانی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کران. ئه‌مرۆ له 30
هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی سپای رزگاری کوردستان دا، هه‌زاران
سڵاوی ئه‌مه‌گ و وه‌فا ئه‌نێرین بۆ گیانی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی
رزگاری و ره‌نج و زه‌حمه‌تی تێکۆشه‌ره‌کانی.
به داخه‌وه دوای 9 سال تێپه‌ر بوون به‌سه‌ر خه‌باتی ئه‌و هێزه
جه‌نگاوه‌ره دا ، به تێکچوونی هاوکێشه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی
ناوچه‌که و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و که‌مووکوڕی و لاوازییه
جۆراوجۆره‌کانی سه‌رکردایه‌تی، سپای رزگاری تووشی له به‌ر
یه‌کهه‌ڵوه‌شان هات و هه‌زاران فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی لێهاتووی
هه‌ر یه‌ك به لایه‌ك دا پرش و بڵاو بوون. ژماره‌یه‌کی زۆر خۆیان
دایه ده‌ست قه‌ده‌ر و گه‌رانه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان و
سه‌دان پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی به کاریش به خۆیان و ژن و
منالیانه‌وه که‌وتنه به‌رسیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی به‌عس و به‌ره‌و
که‌مپی " ئه‌ڵتاش" له پارێزگای رۆمادی راگۆێزران . فه‌رمانده و
پێشمه‌رگه نیشته‌جێ کراوه‌کانی قووڵایی عێراق بێجگه له زوڵم و
سته‌می به‌عسیه‌کان، ده‌ردی هه‌ره گه‌وره‌یان ئه‌وه بوو که
خۆیان ره‌نج به خه‌سار و هه‌ده‌ر چوو ده‌زانی.
به‌و حاڵه‌شه‌وه‌سپای رزگاری کوردستان ئه‌گه‌ر چی وه‌ك رێکخراو له
به‌ر یه‌کترازابوو، به‌ڵام پشکۆی له د‌ڵی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و
بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کانیدا دا هه‌ر مابوه‌وه و رزگارییه
دڵسۆزه‌کان هه‌رگیز بۆ هیچ شت و هیچ که‌س کۆڵ‌یان نه‌دا.
به‌ڵام لێکترازان و پڕش و بڵاویی قه‌ده‌ری هه‌تایی رزگاری نه‌بوو.
سه‌ره‌نجام پاش 20 ساڵ پشکۆی رزگاری گه‌شایه‌وه‌و جارێکی دیکه به
شێوه‌یه‌کی مۆدێڕن و سه‌رده‌میانه به هییمه‌تی پۆلێک له
فه‌رمانده و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی و به هاوکاری دۆستان و
خه‌مخۆرانی، رزگاری هه‌ستایه‌وه و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانی
خه‌بات. له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای
رزگاری کوردستان پێکهات و پاش چه‌ند مانگێک کار‌و تێکۆشان به
سازدانی کۆنفرانسی یه‌که‌م، قۆناخێکی دیکه له بووژانه وخه‌باتی
سپای رزگاری کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا ڕێز له سیهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی سپای
رزگاری ده‌گرین که ساڵێک و چه‌ند مانگ به‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی
رزگاریدا تێپه‌ر ده‌بێ. سپای رزگاری کوردستان، له‌و ماوه که‌مه‌دا
توانیویه‌تی خۆی رێکبخاته‌وه و رۆژ به رۆژ پێگه‌ی خۆی له هه‌موو
ناوچه‌کانی کوردستان قایمتر بکات و ببێته‌وه هێزی جێگای ئومێدی
خه‌ڵکی کوردستان.
سپای رزگاری کوردستان ئه‌گه‌ر له قۆناخی یه‌که‌می خه‌باتیدا
نه‌یتوانی ببێته هێزێکی خاوه‌ن ئورگان و دام و ده‌زگای
رێکخراوه‌یی و ئامانج و سیاسه‌تی روون و دیاریکراو، ئه‌مڕۆ به
خۆشییه‌وه هێزێکی خاوه‌ن سیستم و قه‌واره‌ی ته‌شکیلاتیه. هه‌ر
وه‌ها خاوه‌ن به‌رنامه و په‌یره‌وێکی ناو خۆییه که زۆر
سه‌رده‌مییانه داڕێژراوه و له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد دایه و کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌کانی سیاسه‌ت
ئامانجه‌کانی بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه که له کۆنفرانسی
یه‌که‌م دا په‌سند کراون:
- سپای رزگاری وه‌ك هێزێکی رزگاری خوازر دێموکراتیکه پێناو
به‌ده‌ستهێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و
دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خه‌بات ئه‌کا.
- سپای رزگاری کوردستان، له هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوخۆیی و
نێوته‌ته‌وه‌ییدا و به له‌به‌ر چاوگرتنی هاوسه‌نگی هێزه‌کان و
فره نه‌ته‌وه‌یی ئێران، بۆ دامه‌زرانی سیسته‌مێکی کۆنفیدڕاڵی له
ئێران‌دا تێ ئه‌کۆشێ.
- سپای رزگاری کوردستان کورد به یه‌ك نه‌ته‌وه و کوردستان
به‌یه‌ك وڵات ئه‌زانێ. به‌ڵام دابه‌شکردنی کوردستان، خه‌بات له
هه‌ر پارچه‌یه‌کی کردووه‌ته ئه‌رکی گه‌لی کورد و تێکۆشه‌رانی ئه‌و
پارچه‌یه. سپای رزگاری کوردستان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان له
هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان پشتیوانی ئه‌کات و هه‌ر ده‌سکه‌وتێکی
کورد له‌و پارچانه به ده‌سکه‌وتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد
ئه‌زانێت
- هاوکاریی و رێکه‌وتنی گه‌لی کورد و گه‌لانی بنده‌ستی ئێران بۆ
ره‌تکردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسیی ئێستای ئێران و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی کۆنفیدراتیو، مه‌رجێکی سه‌ره‌که‌ییه. سپای رزگاری
کوردستان له مافه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وانه پیشتوانی ئه‌کات و بۆ به
هێزکردنی هاوپێوه‌ندیی نێوان کورد و ئه‌وان تێ ئه‌کۆشێ.
- رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌موو خاکی ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان
ئه‌گرێته‌وه که‌به‌پێی دابه‌شکرانه‌که‌ی ئێستای ئێران له
پارێزگاکانی لوڕستان،ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازه‌ربایجانی
ڕۆژاوا، پێکهاتووه. مافی هه‌موو که‌مه نه‌ته‌وه‌کان و
که‌مایه‌تییه‌ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌کان که له‌سه‌ر خاکی کوردستان
ئه‌ژین، دابین ئه‌کرێت. که‌وشه‌ن و چوارچێوه‌ی جوغرافیای کوردستان
به‌له‌به‌رچاوگرتنی فاکته‌ر و هۆیه‌کانی مێژوویی و جوغرافی و
کولتووری و ویست و ئیراده‌ی دانیشتوان دیاری ئه‌کریت.
- سپای ڕزگاری کوردستان له خه‌باتی ڕزگاریخوازی هه‌موو نه‌ته‌وه
بنده‌ست و بێده‌وڵه‌ته‌کانی دنیا پشتیوانی ئه‌کات؛ لایه‌نگری له
پیکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان و جیهانێکی دوور
له‌شه‌ڕ و توندوتیژی ئه‌کات. بۆ بنه بڕکردنی تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی و سزادانی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و گروپانه‌ی ئاشتی جیهانی
ئه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه پشتیوانی له ڕێکخراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هێزه دیمۆکراتییه‌کان ئه‌کات.
ئێمه به پشت به‌ستن به خۆمان و زه‌حمه‌ت و فیداکاری هه‌زاران
که‌س و میراتی سه‌دان شه‌هید و بنه‌ماڵه‌کانیان هه‌ستاویینه‌وه.
هیوامان به سه‌رکه‌وتن هه‌یه و به‌ڵێن به شه‌هیده‌کانمان و
بنه‌ماڵه‌کانیان ئه‌ده‌ین و دڵنییایان ئه‌که‌ینه‌وه، تا گه‌یشتن
به‌ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ڕێبازه‌که‌یان درێژه ئه‌ده‌ین.
جێی خۆیه‌تی که له سیهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی سپای رزگاری
کوردستان دا سڵاو بنێرین بۆ گیانی پاکی حه‌زره‌تی شێخ عوسمان
سیراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی، پیری ته‌ریقه‌ت و رێبه‌ری رۆحی سپای
رزگاری کوردستان که هه‌وێنی دامه‌زرانی رزگاری و سه‌بوریده‌ری
د‌ڵی خه‌باتگێڕان و بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کان بوو و هه‌تا گیانی به
خوای گه‌وره سپارد له سه‌ر هه‌لوێستی دژایه‌تی کردنی رێژیمی
داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی سوور بوو و ده‌یان جار داوای
کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی بۆ چوونه‌وه‌ی بۆ بن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ره‌ت
کرده‌وه و رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی سه‌ر بۆ حکومه‌تی تاران شۆڕ بکات
له من و له یارانی من نییه.
سڵاو له15ی ڕه‌زبه‌ر ساڵڕۆژی دامه‌زرانی سپای ڕزگاری کوردستان
شه‌کاوه بێت ئاڵای ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی
سپای رزگاری کوردستان
15/7/2709
7/10/2009
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com